نوچه: مورادی
به‌رپرسێكی یه‌په‌كه له هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له سه‌ریكانی و گرێ سپی شه‌ڕ به‌رده‌وامه و هه‌سه‌ده هه‌موو هێرشه‌كانی سوپای توركیا و چه‌كداره توندڕه‌وه‌كانی تێكشكاندووه. ده‌شڵێت ”له سریكانی و گرێ سپی فڕینی فڕۆكه قه‌ده‌غه‌نه‌كراوه”.
هه‌سه‌ده به‌هۆی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا و هێرشی توركیاوه، پاش پێنج رۆژ هێرشی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی چڕوپڕی توركیا و میلیشیا توندڕه‌وه‌كان، به‌ناچاری له‌گه‌ڵ رژێمی سوریا و روسیا رێككه‌وتنی واژۆكردووه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی رژێمی سوریا بۆ ناوچه‌كانی سه‌ر سنووری توركیا، له‌وانه مه‌نبه‌ج و كۆبانێ.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه، سلێمان عه‌ره‌ب، نوێنه‌ری پارتی یه‌كێتی دیموكرات (په‌یه‌ده) له سلێمانی، له‌باره‌ی دۆخی به‌ره‌كانی شه‌ڕ له رۆژئاوا رایگه‌یاند: له سه‌ریكانی و گرێ سپی شه‌ڕ به‌رده‌وامه و هه‌سه‌ده هه‌موو هێرشه‌كانی سوپای توركیا و چه‌كداره توندڕه‌وه‌كان، كه سه‌ربه توركیان تێكشكاندووه و له‌و هێزانه‌ش كوژراو برینداری زۆر هه‌یه. هه‌روه‌ها ئه‌و هێزه داگیركه‌رانه ناتوانن ده‌ستبه‌سه‌ر شوێنێكدا بگرن و جێگیر ببن.
له‌باره‌ی بڕیاری ناوچه‌ی دژه‌فڕینی فڕۆكه‌كانی توركیا، سلێمان عه‌ره‌ب گوتی ”له‌و ناوچانه‌ی شه‌ڕی لێیه هێرشی فڕۆكه رانه‌گیراوه (گرێ سپی و سه‌ری كانی). ده‌شڵێت ”له رێككه‌وتنه‌كه‌دا دوو ناوچه، كه ئه‌ویش سه‌ریكانی و گری سپی -یه نییه، ئه‌ویش روسیا قبووڵی نه‌كردووه. دیاره له نێوان توركیا و روسیا رێككه‌وتن هه‌یه كه ئاسمانی ئه‌و دوو ناوچه‌یه كراوه بن”.