نوچه: مورادی
په‌رپرسێكی پارتی له موسڵ رایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستا له داعشه هه‌ڵاتووه‌كان حه‌وتیان خۆیان گه‌یاندۆته موسڵ.
دوای ئه‌وه‌ی سوپای توركیا هێرشه‌كانی بۆسه‌ر رۆژئاوای كوردستان چڕ كرده‌وه، به‌هۆی هێرشه‌كه‌وه به‌شێك له زیندانیانی داعش، كه ژماره‌یان زیاتره ٨٠٠ كه‌س هه‌ڵاتن و عێراق بۆ پێشگرتنیان ئاماده‌كاری كرد، به‌ڵام پێناچێت بتوانێ پێش به شه‌پۆله‌كه بگرێت.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه، سه‌عید مه‌مۆزینی، به‌رپرسی راگه‌یاندنی لقی ١٤_ی پارتی له موسڵ، له‌باره‌ی به‌هێزبوونه‌وه‌ی داعش و ئه‌گه‌ری په‌یوه‌ستبوونی داعشه هه‌ڵاتووه‌كانی سوریا، رایگه‌یاند: تا ئێستا له داعشه هه‌ڵاتووه‌كان زانیاریمان لایه كه حه‌وتیان خۆیان گه‌یاندۆته موسڵ په‌یوه‌ستبوونه‌ته‌وه به ئه‌و گروپه تیرۆرستییه.
سه‌عید مه‌مۆزینی ده‌شڵێت، داعش له موسڵ زۆر په‌ره‌ی سه‌ندووه، به‌ڵام ناتوانن هێرش بكه‌ن بۆ گرتنی هیچ شوێنێك وه‌ك گوند و شار. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا په‌لاماری خه‌ڵك ده‌ده‌ن و كرده‌وه‌ی تیرۆرستی ده‌كه‌ن پاره له خه‌ڵك وه‌رده‌گرن.