نوچه: مورادی
چاودێرێكی سیاسیی كورد رایده‌گه‌یێنێت، پرسی ڕۆژهه‌ڵاتی فورات بووه‌ته پرسی كورد و ده‌شڵێت ”توركیا وه‌ك زلهێزێك له ناوچه‌كه، به‌هۆی كاردانه‌وه‌ی جیهانی به هێرشه‌كه‌ی، توشی شكست و بچوكبوونه‌وه ده‌بێته‌وه”.
تورکیا بە یارمەتی هێزە ئۆپۆزیسیۆنە چەکدارەکانی سووریا لە 9-10-2019 هێرشێکی فراوانی کردە سەر ڕۆژئاوای کوردستان و بەهۆیەوە تاوەکو ئێستا، دەیان هەزار هاونیشتمانی ئاوارەبوون، سەرەڕای ئەوەی زۆربەی وڵاتانی جیهان دژی ئەو هێرشەی تورکیان، بەڵام تورکیا بەردەوامە لە ئۆپەراسیۆنەکەی.
له لێداواێكی تایبه‌ت به نوچه، حه‌سه‌ن بارام، چاودێری سیاسیی كورد له‌باره‌ی دۆخی رۆژئاوای كوردستانه‌وه رایگه‌یاند: كورد له ڕۆژئاوای كوردستان له چه‌ند ڕۆژه‌ی دوایی له پرسی ڕۆژهه‌ڵاتی فورات بووه‌ته پرسی كورد له شه‌قامی ئه‌مریكی و ئه‌وروپی و ته‌نانه‌ت ته‌وای جیهان؛ هه‌روه‌ها بووه‌ته پرسی نه‌ته‌وه‌یه‌كی زوڵملێكراوی په‌لاماردراو، ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر ئه‌و په‌لاماره نه‌بوایه به‌و شێوه‌یه ئه‌و بابه‌ته تۆخ نه‌بوبایه‌ته‌وه.
چاودێری سیاسیی كورد ده‌شڵێت ”زۆربه‌ی وڵاتان پاڵپشتی كورد ده‌كه‌ن و چه‌ند وڵاتێك شه‌رمنانه پاڵپشتی توركیا ده‌كه‌ن”.
هه‌روه‌ها سیاسه‌تی ئه‌مریكا بریتی نییه له تویته‌كانی تره‌مپ، به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك عه‌قڵ و دامه‌زراوه‌ی له پشته و توركیا به‌توندی سزا ده‌دات. به درێژایی مێژوو هه‌ر دوو لایه‌نی دیموكرات و كۆماری له‌سه‌ر هه‌موو بابه‌ته‌كان ناكۆكیان هه‌بوو یه‌ك ده‌نگ نه‌بوون، به‌ڵام له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ڕۆژئاوای كوردستان ئه‌وان یه‌كده‌نگن و پڕۆژه‌یه‌كی سزادانی توركیایان ئاماده كردووه، كه توركیا وه‌ك زلهێزێك له ناوچه‌كه به‌م هۆیه‌وه توشی شكست و بچوكبوونه‌وه و ئابڵوقه‌دان له ناوچه‌كه ببێته‌وه.