نوچەنێت
رێکخراوی هیومان رایتس ۆوچ رایگەیاند، وڵاتانی ئەوروپی لە هەوڵی گواستنەوەی زیندانیانی داعشن.
رێکخراوی هیومان رایتس ۆوچ، راگەێندراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە، وڵاتانی ئەوروپی نایانەوێت زیندانیانی داعش، کە لەژێر دەستی هێزەکانی هەسەدەن، بگەڕێننەوە وڵاتەکانیان، بەڵکو هەوڵدەدەن رەوانەی عێراقیان بکەن.
هەر بەێی راگەیێندراوەکە، دەستگیرکراوانی داعش لە عێراق رووبەڕووی توندترین شێوازی ئەشکەنجەدان دەبنەوە. دادگاکانی عێراقیش لە دادگاییکردنی زیندانیانی داعش بێلایەن نین، بۆیە هەر وڵاتێکیش پشتیوانی لە هەوڵی گەڕانەوەی دەستگیرکراوانی داعش بکات بۆ عێراق ، پێجەوانەی یاسایە”.