نوچەنێت
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سنووری “ناوچەی ئارام”ی لە ڕۆژئاوای کوردستان دیاریکرد و دەڵێت، به درێژایی ٤٤٤كیلۆمه‌تر و به قوڵایی ٣٢ كیلۆمه‌تر “ناوچه‌ی ئارام” له باكووری سووریا راده‌گه‌یه‌نین.
له كۆبوونه‌وه‌ی حه‌وته‌می “ئه‌نجوومه‌نی توركی” بۆ ئەو وڵاتانەی بە زمانی تورکی قسەدەکەن، كه له ئازه‌ربیجان به‌ڕێوه‌چوو، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند ، تا ئه‌مڕۆ نزیكه‌ی چوار ملیۆن كه‌س بۆ پاراستنیان روویان له توركیا كردووه. ٤٠ ملیار دۆلارمان بۆ خه‌رج كردوون.
هەر لەمیانەی ئەم گوتارەدا ئەردۆغان گوتی، به درێژایی ٤٤ كیلۆمه‌تر له خۆرئاواوه به‌ره‌و خۆرهه‌ڵات و به قوڵاییی ٣٢ كیلۆمه‌تر له باكووره‌وه بۆ باشوور، دەکەینە ناوچەی ئارام و په‌نابه‌ره‌كان لەوێ نیشتەجێ دەکەین.