بۆمبە ئەتۆمییەکانی لە تورکیا دەگوازێتەوە

0

نوچە-نیۆیۆرک تایمز

دوا بەدوای هۆشدارییەکانی واشنتۆن بۆ ئەنقەرە سەبارەت بە سزادانی، واشنتۆن پرسی گواستنەوەی کڵاوە ئەتۆمییەکانی لە تورکیا تاوتوێ دەکات.

میدیاکانی ئەمریکا ئاشکرای دەکەن کە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، بابەتی گواستنەوەی لانی کەم ٥٠ بۆمبی ئەتۆمی لە تورکیا تاوتوێ دەکات، کە بە تێکڕایان لە بنکەی سەربازی ئینجرلیک جێگیر کراون.

واشنتۆن نیگەرانی بوونی ئەم بۆمبە ئەتۆمیانە لە تورکیایە، ئەویش لە کاتێکدا کە هێرشەکان بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامە.

ئەم بۆمبە ئەتۆمیانە لە جۆری بی ٦١ە ، ئەمریکا لە چوارچێوەی ئەندامێتی تورکیا لە ناتۆ لێی جێگیر کردووە.

چاودێران پێیانوایە، ئەم بڕیارە بە مانای کۆتایی هەواڵبەندی سەربازی ئەمنی ئەمریکا و تورکیا و ناتۆیە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com