نوچە-سپۆتنیک
میخائیل بۆگدانۆف، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا، ئەمڕۆ سێشەممە،١٥ی ئۆکتۆبەر ڕایگەیاند، مۆسکۆ لە هەوڵدایە رێگە لە بەریەکەوتن و پێکدادانی سەربازی لە نێوان سوپای وڵاتانی تورکیا وسوریا بگرێت.
بە گوتەی بۆگدانۆف، ڕوسیتا لە هەوڵی جیدیدایە کە ئەم بەریەککەوتنە ڕوونەدات، بۆ ئەم مەبەستەش لە گەڵ هەردوو وڵات لە پەیوەندی و ڕاوێژدان.
جێگری وەزیری کاروباری دەرەوەی روسیا هەروەها دەڵێت، دەبێ بە گوێرەی رێوشوێنی نێودەوڵەتی، بەرژەوەندی هەموو لایەنەکان پارێزراو بێت.