نوچەنێت
لایەنە بەشدارەكانی لیستی ھاوپەیمانی كوردستانی، کۆدەبنەوەو، بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتیش دەڵێت، چەند پرسێك لەبارەی چۆنیێتی ھاوپەیمانیی كوردستانی تاوتوێ دەكرێت.
خەسرۆ گۆران، بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاندووە “بڕیارە سبەی چوارشەممە، ١٦-١٠-٢٠١٩، لە بارەگای دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی كۆبوونەیەوەیەكی دیكەی لایەنە بەشدارەكانی لیستی ھاوپەیمانی كوردستانی بەڕێوە بچێت، كە درێژەپێدەری زنجیرە كۆبوونەوەكانی رابردووە”.
بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی هەروەها گوتویەتی”لە كۆبوونەوەی رابردوودا باس لە چەند پرسێك كراوە، لەوانە كاندیدەكانی نێو ھاوپەیمانی و ئامانجی ھاوپەیمانی كوردستانی، كە لە كۆبوونەوەی سبەی چوارشەممەشدا چەند پرسێكی دیكە یەكلا دەكرێنەوە”.
پەیوەست بە تۆماركردنی ناوی قەوارەی ھاوپەیمانیی كوردستانی، خەسرۆ گۆران دەڵێت: “بڕیار بوو كۆتا رۆژ بۆ تۆماركردنی قەوارەكان ئەمڕۆ بێت، بەڵام وادەكە درێژ كراوەتەوە تا رۆژی ٢٥ی ئەم مانگە و رۆژانی دابێت ھاوپەیمانیی كوردستانی تۆمار دەكرێت”.