نوچە-سپۆتنیک
میخائیل بۆگدانۆف، جێگری وەزیری دەرەوەی رووسیا ئەمڕۆ سێشەممە،١٥ی ئۆکتۆبەر رایگەیاند، مۆسکۆ لە هەوڵدایە ڕێگە لە بەریەککەوتن و پێکدادانی سەربازی لە نێوان سوپای وڵاتانی تورکیا و سووریا بگرێت.
بە گوتەی بۆگدانۆف، رووستا لە هەوڵی جدیدایە کە ئەم بەریەککەوتنە ڕوونەدات. بۆ ئەم مەبەستەش لەگەڵ هەردوو وڵات لە پەیوەندی و ڕاوێژدان.
جێگری وزیری کاروباری دەرەوەی رووسیا دەڵێت، دەبێ بە گوێرەی رێوشوێنی نێودەوڵەتی، بەرژەوەندی هەموو لایەنەکان پارێزراو بێت.