نوچەنێت
سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، دوایین ئاماری ئاوارەکانی رۆژئاوای کوردستان رادەگەیەنێت.
رۆژی ٩-١٠-٢٠١٩، سوپای تورکیا هێرشێکی بەرفراوانی کردەسەر رۆژئاوای کوردستان، بەم هۆیەوە سەدان هاوڵاتی شەهید و برینداربوون.
ئەنتۆنیۆ گۆتێرس، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە، تێیدا نیگەرانی لەبارەی تێکچوونی بارودۆخی ڕۆژئاوای کوردستان دەربڕیوە. هاوکات داوای راگرتنی شەڕی کردووە.
سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، بەهۆی هێرشی سوپای تورکیا، کە ماوەی حەوت ڕۆژە بەردەوامە، ١٦٠ هەزار هاوڵاتی مەدەنی لە ماڵ و حاڵی خۆیان ئاوارەبوون.