نوچە-ڕۆیتەرز
سەرۆکی ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە گەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، داوای لێکردووە رەزامەندی لە سەر ئاگربەستی بەپەلە دەرببڕێت.
دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، بەم زوانە سەردانی ناوچەکە دەکات. تاکو قەیرانی ڕۆژئاوای کوردستان یەکلا بکاتەوە.
ئاژانسی ڕۆیتەرز، لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژە بە گوشارەکانی سەر دۆنالد ترەمپ دەکات و دەڵێت، هەوڵی کەمکردنەوەی خەسار و زیانەکانی ئۆپەرایسۆنەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوا دەدات.
مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە بارەی ئەم پەیوەندیە تەلەفۆنیە گوتویەتی، شێوازی قسەکردنی ترەمپ لە گەڵ ئەردۆغان، جددی و توند بووە.
ئەمە دوای ئەوە دێ، کە ئەمریکا ڕۆژی رابردوو سزای قورسی بە سەر تورکیادا سەپاند.