تورکیا سێ سەرۆک شارەوانی دەستگیر دەکات

0

نوچەنێت

سێ سەرۆک شارەوانی شارەکانی باکووری کوردستان، بەهۆی پاڵپشتی لە خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان دەستگیرکران.

ڕێژی ٩-١٠-٢٠١٩،سوپای تورکیا هێرشی کردە سەر ڕۆژئاوای کوردستان، کە بووە هۆی شەهیدبوون و ئاوارەبوونی سەدان هاووڵاتی سڤیل، بەم هۆیەوە کوردەکانی هەرچوار پارچەی کوردستان، بەشێوەی جۆراوجۆر پاڵپشتییان بۆ خەڵکی ڕۆژئاوا راگەیاند.

بەپێی ئاژانسەکانی هەواڵ، هاوسەرۆکی شارەوانی نوسەیبن، ئەرجیش و جولەمێرگ لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستگیرکران. بیانووی دەستگیرکردنیان پشتگیری کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان بووە، لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com