دۆناڵد ترەمپ و مەزڵوم کۆبانێ، پەیوەندی تەلەفۆنی ئەنجامدەدەن

0

نوچەنێت

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و فەرماندەی گشتیی هەسەدە، پەیوەندی تەلەفۆنییان ئەنجامداوەو دۆخی ئێستای ڕۆژئاوای کوردستانیان باس کردووە.

ڕۆژی ٩-١٠-٢٠١٩، سوپای تورکیا هێرشی بەرفراوانی کردە سەر ڕۆژئاوای کوردستان، بەهۆی ئەم هێرشەوە دەیان هاووڵاتی شەهید و بریندار بوون و سەدهەزار کەس ئاوارەبوون.

مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ئەنجامداوە و گفتوگۆیان لەبارەی ئۆپەراسیۆنی تورکیا و بارودۆخی ڕۆژئاوای کوردستان کردووە.

هاوکات ئەوەشی ئاشکراکرد کەدۆناڵد ترەمپ بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیاش کردووە و داوای لێکردووە، هێرشەکانی بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی فورات ڕابگرێت.

هەر بەپێی قسەکانی مایک پێنس، ئەردۆغان بەڵێنیداوە هێرش نەکاتە سەر کۆبانێ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com