نوچه: ئه‌سعه‌د مورادی
ئه‌ندامێكی ده‌فته‌ری سیاسی پارتێكی رۆژئاوای كوردستان، رێككه‌وتنه‌كه‌ی هه‌سه‌ده و رژێمی سوریا به‌باش وه‌سف ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، هیوادارین ئه‌م رێككه‌وتنه بكه‌وێته بورای كردارییه‌وه و خه‌ڵك بپارێزێت.
دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو له پاش پێنج رۆژ به‌رگری سه‌رسه‌ختانه له هێرشه‌كانی و توركیا و گروپه توندڕه‌وه‌كانی سوریا و پاشه‌كشه‌ی ئه‌مریكا له سوریا و به‌جێهێشتنی هه‌سه‌ده له‌ناو شه‌ڕێكی قورس و ماڵوێرانكه‌ر، هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) و حكومه‌تی سوریا به نابژیوانی كاراكته‌ری سه‌ره‌كی له‌ناوچه‌كه (روسیا) رێككه‌وتن له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی حكومه‌تی سوریا بۆ سنووره‌كانی نێوان رۆژئاوا و باكوری كوردستان، كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا بۆ پاراستنی رۆژئاوای كوردستان هێنا و توركیای توشی شه‌ڵه‌ژان كرد.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه، مه‌حمود محه‌مه‌د، ناسراو به ئه‌بو سابر، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی كورد له سوریا، له‌باره‌ی رێككه‌وتنی هه‌سه‌ده له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سوریا، رایگه‌یاند: به بڕوای ئێمه ئه‌و رێككه‌وتنه هه‌نگاوێكی باشه بۆ پاراستنی خه‌ڵك، له به‌رانبه‌ر كۆمه‌ڵكوژی وه‌حشیانه‌ی ئه‌ردۆغان و پاشماوه‌كانی داعش، به‌ره‌ی نوسره و توندڕه‌وه‌كانی دیكه؛ ئه‌گه‌ر نا ئه‌ردۆغان له‌سه‌ر خه‌ونی كۆنی خۆی دژایه‌تی كورد ده‌كه‌ن و مه‌به‌ستی ئه‌وان نه‌ك ته‌نیا پارتێك نییه به‌ڵكو مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه له دۆزی كورد هیچ شتێك سه‌ر نه‌گرێت.
مه‌حمود محه‌مه‌د ده‌شڵێت، هیوادارین ئه‌م رێككه‌وتنه بكه‌وێته بورای كردارییه‌وه و ئه‌م میله‌ته‌ی ئێمه له بۆمباران و هێرشی توركیا بپارێزێ، ئه‌گه‌رنا به به‌رچاوه‌ی كۆمه‌ڵگای جیهانییه‌وه كۆمه‌ڵكوژ ده‌كراین، كه خۆیان بێده‌نگ كردووه.
ئه‌بو سابر ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو و گوتی، راسته دۆزی كوردی هه‌ندێك لاواز ده‌بێت له‌به‌رانبه‌ر رژێمی سوریا له‌چاو رابردوو، به‌ڵام بۆ پاراستنی خه‌ڵك له كۆمه‌ڵكوژی گه‌لێك باشه.