نوچەنێت
وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا ، سەبارەت بەهێرشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان، لە کۆبوونەوەدان.
ئەمڕۆ دووشەممە، ١٤-١٠-٢٠١٩، وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، لە لۆکسمبۆرگ لە کۆبوونەوەدان و چاوەڕوان دەکرێت هەڵوێست بەرامبەر هێرشی تورکیا ڕابگەیەنن.
لە ئەنجامی هێرشی تورکیا، تا ئێستا دەیان هاوڵاتی بوونە قوربانی و سەد هەزار کەس لەماڵ و حاڵی خۆیان ئاوارەبوون.