نوچەنێت
بەپێی رێککەوتنی نێوان هەسەدە و سووریا، تورکیا لە عەفرین و ناوچەکانی تری سووریا دەردەکرێت. گۆڕانکاری لە ناو و شێوازی دەسەڵاتی هەسەدە دەکرێت.
ڕۆژی رابردوو، رێککەوتنی نێوان هەسەدەو رژێمی سووریا ئاشکرا کرا. سوپای تورکیا گەڕایەوە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە. ئەگەرچی بەفەرمی هیچ لەبارەی رێککەوتنەکە بڵاونەکراوەتەوە بەڵام بەپێی هەواڵەکان چەند خاڵێک لەم رێککەوتنە ئاشکرابوون.
بەپێی ئاژانسەکانی هەواڵ، ناوی (هێزەکانی سوریای دیموکرات) بۆ (فەیلەقی پێنجەمی سوریا) دەگۆڕدرێت. هەروەها دەستەبەری مافی کورد لە دەستووری نوێی سووریا دەکرێت و هێزەکانی تورکیا لە عەفرین سەرجەم ناوچەکانی ڕۆژئاوای سووریا دەردەکرێن.