ئەمڕۆ بڕیار لەسەر پڕۆژەیاسای چاکسازی دەدرێت

0

نوچەنێت

ئەمڕۆ دووەم كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای چاكسازی بەڕێوە دەچێت. رەنگە دوا بڕیاری لێ بدرێت و رەوانەی پەرلەمان بكرێت، بۆ ئەوەی پەسەند بكرێت.

رێبوار بابكەیی، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتووە”ئەمڕۆ لیژنەی باڵای هاوبەشی حكومەت و پەرلەمان، لەبارەی پڕۆژەیاسای چاكسازی دووبارە كۆدەبێتەوە و ئەو كۆبوونەوەیەش تەواوكەری كۆبوونەوەی ڕابردوو دەبێت، پێشموایە دوایین كۆبوونەوە دەبێت و بڕیاری لێ دەدرێت تا رەوانەی پەرلەمان بكرێت، چونكە پڕۆژەكە دواكەوتووە و پێویستە پەلەی لێ بكرێت و حكوومەتیش سوورە لەسەر تێپەڕاندنی”.

ئەو پەرلەمانتارە گوتیشی “گفتوگۆكان زیاتر تەكنیكین، چونكە لەسەر ئەوە گفتوگۆ دەكرێت كە پڕۆژەی چاكسازی بە یەك پاكێج بێت یاخود چەند پاكێجێك، ئێمە وەكو فراكسیۆنی پارتی لەگەڵ ئەوەداین بە یەك پاكێج بێت، چونكە ئەگەر بە یەك پاكێج بێت زووتر پەسەند دەكرێت و ئەگەر بە چەند پاكێجێك بێت پێویستی بە چەند یاسایەك دەبێت و گفتوگۆی سیاسیی دروست دەبێت و لە راگەیاندندا گەورە دەكرێت، بۆیە باشترە بە یەك  پاكێج بێت”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com