نوچە-ڕۆیتەرز
سەرۆکی ئەمریکا ئامادەکاری بۆ سزادانی تورکیا دەکات، ئەمەش دوای ئەوە دێ کە سوپای تورک ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەستپێکردووە.
هارۆن ستین، بەڕێوەبەری پلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئەنستیتۆی سیاسەتدانانی دەرەوەی ئەمریکا، ڕای وایە کە سزادانی ئەندامێکی ناتۆ و هاوپەیمانی واشنتۆن، دیاردەیەکی نوێیە کە لەو رێگەوە واشنتۆن بە کارتی ئابوری سزای وڵاتێک بدات.
بەرپرسێکی ئەمریکی کە نەیویستووە ناوی ئاشكرابێت، بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی گوتووە، سزاکانی سەر ئەنقەرە لە هەموو ئاستێکدا پلانی بۆ ئامادە دەکرێت.
بە گوێرەی بەشێک لەم پلانە، بەرپرسانی سەربازی تورکیا کە ڕۆڵیان لە هێرشەکەی سەر ڕۆژئاوای کوردستان هەبووە، لە گەڵ بەشی بەرگری تورکیا سزا دەدرێن و دەخرێنی لیستی ڕەشەوە.