نوچەنێت
وەزیری بەرگری عێراق و وەزیری پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، لێکتێگەیشتنێکی باش هەیەو هەوڵی یەکخستنی هێزی پێشمەرگە و سوپای عیراق دەدەین.
ئەمڕۆ دووشەممە، ١٤-١٠-٢٠١٩، نه‌جاح شه‌مه‌ری، وه‌زیری به‌رگری عێراق و شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه، دوای کۆبوونەوە لە شاری بەغدا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، هێزی پێشمه‌رگه به‌شێكه له سیستمی سه‌ربازیی و ئاسایشی عێراق، له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆك وه‌زیران، كه فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقه له‌گه‌ڵ راسپارده‌ی سه‌رۆك بارزانی، هه‌وڵی یه‌كخستنی هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق ده‌ده‌ین.
وه‌زیری به‌رگری عێراق دەڵێت “هێزی پێشمه‌رگه به‌شێكه له رێكخراوه‌یی ئاساییشی عێراق، هه‌ندێك كێشه‌ی بچووك هه‌ن کە چاره‌سه‌ریان قورس نییە”.
وەزیری بەرگری عیراق، هەروەها دەڵێت”له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆك وه‌زیران، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق عادل عه‌بدولمه‌هدی، له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكوه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێم، هه‌وڵی یه‌كخستنی هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوی كۆتایی بهێنین به چه‌كداران داعش، له پێناو ئاسایش و سه‌قامگیری عێراق به گشتیی”.
هاوکات شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە رایگەیاند، ئیرادە و لێک تێگەیشتنێکی بەهێز بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ بەغدا هەیە. بەگوێرەی دەستووری عێراق هێزی پێشمەرگە بەشێک لە هێزی بەرگری، بۆیە پێویستە بەغدا مافە دەستورییەکانی هێزی پێشمەرگە بدات”.