فەرەنسا هێزەکانی لە ڕۆژئاوا دەکشێنێتەوە

0

نوچە-ڕۆیتەرز

دوای  دەستپێکی پڕۆسەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای کوردستان، پێدەچێ فەرەنسا بەرەبەرە پاشەکشە بە هێزەکانی بکات.

بەرپرسانی فەرەنسی پێشتر ڕایانگەیاندووە، ئامادەبوونی ئەوان لە رووی سەربازییەوە بەندە بە پشتیوانی لۆجستی ئەمریکا و بەم کشانەوەیە ئەوانیش ناچارن هێزەکانیان پاشەکشە  پێبکەن.

بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، سەرۆکایەتی فەڕەنسا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا بڕیاری پێویست لەم بارەیەوە دەدەن.

سەرچاوەیەکی دبپلۆماسی بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی گوتووە، پاریس ئامادەکاری بۆ کشانەوە هێزەکانی دەکات، کە دەگوترێ چەند سەد کەس لە هێزە تایبەتەکانی ئەم وڵاتە لە ڕۆژئاوای کوردستان جێگیر کراون.

فەرەنسا، یەکێک لە وڵاتانی سەرەکی ئەندام لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعشە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com