سوپای سووریا گەیشتە حەسەکە

0

نوچەنێت

سوپای دیمەشق گەیشتووەتە تەل تەمەر و تەبقا، لە سنووری پارێزگای حەسەکە.

دوای تێپەڕبوونی شەش ڕۆژ لە هێرشەکانی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان، هەسەدە لەگەڵ رژێمی سووریا ڕێککەوت کە بگەڕێنەوە ناوچە کوردستانییەکان. ئەمڕۆ دووشەممە، ١٤-١٠-٢٠١٩، سوپای سووریا گەیشتە سنووری پارێزگای حەسەکە.

بەپێی هەواڵی ئاژانسەکان، سوپای سووریا گەیشتووەتە شارۆچكەی تەبقا و ھێزەكانیان لە دەورووبەری فڕۆكەخانەی تەبقا بڵاوە پێكردووە. بڕیارە ھەسەدە فڕۆكەخانەیان رادەست بکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com