نوچه
هێزه‌كانی رووسیا له سووریا ڕایده‌گه‌یه‌نن، كه سوپای حكوومه‌تی سووریا ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بچنه ناوچه‌كانی كۆبانێ و منبج.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی بنكه‌ی سه‌ربازی رووسیا له حمه‌یمیم، ئه‌و كاره به ڕێككه‌وتنی نێوان هه‌سه‌ده و حكوومه‌تی ناوه‌ندی سووریایه.
هێزه‌كانی رووسیا داواش له‌لایه‌نی توركیا و هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌كات، له‌كاتی چوونی سوپای حكوومه‌تی سووریا، دان به‌خۆیاندا بگرن و هیچ به‌ره‌یه‌كی شه‌ڕ له دژیان نه‌كه‌نه‌وه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی كوردستان ٢٤، محه‌مه‌د شاهین، جێگری هاوسه‌رۆكی هه‌رێمی فورات ئاشكرای كرد، له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێككه‌وتنی نێوان هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیك (هه‌سه‌ده) له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ناوه‌ند، سوپای حكوومه‌تی سووریا ئاماده‌كاری بۆ ئه‌وه ده‌كات بچێته ناو كۆبانێ.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، عومه‌ر ئۆسێ، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی گه‌لی سوریا (په‌رله‌مان) به كوردستان 24ی راگه‌یاندووه، گفتوگۆی راسته‌وخۆ له نێوان حكومه‌تی ناوه‌ندی سووریا و هه‌سه‌ده له باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی سوپای سوریا كراوه.