نوچە
سەرۆکی لیستی هاوپەیمانی کوردستانی بۆ هەڵبژادنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق رایدەگەیێنێت، سەرجەم ئەو بڕیارانەی دراون كۆدهنگی لایەنە بەشداربووەکانی هاوپەیمانی لهسهر بووە.
ئەمڕۆ (یەکشەممە ١٣-١٠-٢٠١٩)، کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییە بەشداربووەکانی لیستی هاوپەیمانی کوردستانی لە سەرئاستی بەرپرسی یەکەمی هەڵبژاردنی لایەنەکان، لە شاری هەولێر، بە سەرپەرشتی سهرۆكی لیستی هاوپهیمانی كوردستانی بەڕێوەچوو.
لە دوای کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەکەش، لە كۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، عهبدولرهحمان مستهفا، سهرۆكی لیستی هاوپهیمانی كوردستانی رایگهیاند “کۆبونەوەکەی ئەمڕۆمان تایبەت بووە بە ههڵسهنگاندنی كارەکانی لیژنەکان و ئامادەکارییەکانی لیستی هاوپهیمانی كوردستانی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، هەروەها گفتوگۆ کراوە لەسەر دیاری کردنی کاندیدەکان، لەگەڵ ئالیەتی دیاری کردنی کاندیدەکان بۆ هەریەک لە پارێزگاکانی کەرکوک، دیالە و موسڵ”.
سەرۆکی لیستی هاوپەیمانی کوردستان، گوتیشی “هەموو ئەو بڕیارانەی، کە دراون کۆدەنگی لایەنەکانی لەسەر بووە و بڕیارە ئەم ههفتهیە كۆبونهوهیهكی دیکەی سەرجەم لایەنەسیاسییە بەشداربووەکانی لیستی هاوپەیمانی کوردستانی ئەنجامبدرێت”.