نوچه
لەمساڵدا ترەمپ دووجار باسی لە کشانەوەی هێزەکانی کرد لە سوریا، هەردووجارەکەش دوای پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەردۆغان، ئەوەش رەخنەی زۆری لەسەر سەرۆکی ئەمەریکا دروستکرد، بەتایبەتیش لەسەر چارەنووسی چەکدارە دەستگیرکراوەکان لە زیندانەکانی شەڕڤانانى هەسەدە.
له نۆی ئەم مانگە سوپای تورکیا بە پاڵپشتی گروپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا، ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئاسمانی و دواتریش زەمینی بۆ سەر ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی فورات دەستپێکردوە، کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دایە، ئەوەش دوای بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەو ناوچانە.
دوێنێ شەممە روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، لە لایەن گروپە چەکدارەکانی (أحرار الشرقیه)ەوە دەستڕێژی گولـلە لە هەفرین خەلیفە، سیاسەتمەدار و هاوسەرۆکی شاری رەقە و هەشت هاووڵاتی دیکە کراوە و بەهۆیەوە گیانیان لە دەستداوە.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له دوایین هه‌ڵوێستیدا ڕایده‌گه‌یێنێت، له‌گه‌ڵ سیناتۆری كۆمارییه‌كان، لیندسی گراهام كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له كۆنگرێسه‌وه سزای توند به‌سه‌ر توركیادا بسه‌پێنن. ده‌شڵێت ”چاوه‌ڕێ بن”.
لەناو ئیستەنبۆڵ بێدەنگییەكی زۆر لەبارەی ئەو هێرشەی توركیا بۆ سەر ڕۆژئاوا هەیە، هاووڵاتیان ترسیان هەیە ئابووریی توركیا لەوەی ئێستا خراپتر ببێت و بارودۆخی خەڵك بەرەو هەژاری بڕوات.
مەکگۆرک: هیچ پلانێک نییە بۆ چاودێریی هەر کەسێک، کە کاری لەگەڵمان کردبێ، ئەوەش کارەساتێکی تەواوە(١)
نوێنەری پێشووی سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانیەتی دژی داعش رایگەیاند، لە ماوەی چوار ڕۆژی رابردوودا گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا ژمارەیەک هاووڵاتی سوریان گولـلە باران کردوە و چەکدارانی داعش‌یش هەڵدێن، کە چەندین ساڵیان پێویستبوە بۆ دەستگیرکردنیان.
برێت مەکگۆرک، نوێنەری پێشووی سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانیەتی دژی داعش لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی، “دوای چوار ڕۆژ لە هێرشەکانی تورکیا، کە دوای پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی ترەمپ و ئەردۆغان دەستیپێکردوە، بە گوێرەی نەتەوە یەکگرتوەکان 130 هەزار کەس ئاوارەبون، ترسیش هەیە رێژەکە سێ ئەوەندە زیاد بکات، هەروەها تیرۆریستانی داعش هەڵاتوون، لەکاتێکدا دوای هەوڵێکی چەند ساڵە توانراوە دەستگیر بکرێن”.
ئاماژەی بەوەشکردوە، لە ماوەی چوار ڕۆژدا، “لە سێدارەدان و گولـلەبارانکردنی سوورییەکان لەسەر ڕێگا سەرەکییەکان لەلایەن گروپە چەکدارەکان، کە تورکیا پاڵپشتییان دەکات ئەنجامدراوە، هەروەها ڕێگای سەرەکیی پاڵپشتیی هێزەکانی ئەمریکا پچڕاوە”.
مەکگۆرک دەشڵێت، “هێزەکانی ئەمریکا لە شوێنێکی نزیکەوە هێرشیان کراوەتە سەر و مەترسییەکە نزیکە”. باسی لەوەشکردوە، “لەلایەکی ترەوە ژنە سیاسەتمەدارێک بەشێوەیەکی دڕندانە کوژراوە و هێزەکانی تورکیاش بەشێوەیەکی کاریگەر لە دەرەوەی میکانیزمە ئەمنییەکان کاردەکەن”.
سەبارەت بە ئایندەی هێزەکانی ئەمریکاش لە سووریا مەکگۆرک نووسیویەتی “ئەستەمە بەوشێوەیە هێزەکانی ئەمریکا بتوانن لە سووریا بمێننەوە، هەروەها هیچ پلانێک نییە بۆ چاودێریی هەر کەسێک، کە کاری لەگەڵمان کردبێ، ئەوەش کارەساتێکی تەواوە”.
سه‌رۆككۆماری قوبرسی توركی: ئه‌و هێرشه‌ی توركیا كانی ئاشتی نییه و كانی خوێنه(٢)
سه‌رۆككۆماری قوبرسی توركی (باكوور) پشتیوانی له له‌شكركێشی تورکیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای کوردستان ناكات و داوا ده‌كات له بری جه‌نگ، زمانی گفتوگۆ و دیپلۆماسییه‌ت زاڵ بێت. جێگری سەرۆک کۆماری تورکیاش وەڵامی تووندی دەداتەوە و دەڵێت، ئه‌و هه‌ڵوێسته ره‌نگدانه‌وه‌ی بیروبۆچوونی قوبرسی توركی نییه.
مسته‌فا ئاكنجی سه‌رۆككۆماری قوبرسی توركی (باكوور) له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبووك رایگه‌یاند “ساڵی 1974 ئێمه‌ش ئه‌گه‌ر گوتبێتمان ئۆپه‌راسیۆنی ئاشتیی، به‌ڵام ده‌ره‌نجام هه‌ر جه‌نگ بووه و ئه‌وه‌ی ڕژاوه خوێن بووه. ئه‌مڕۆش ئه‌گه‌ر بڵێین ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتیی، به‌ڵام دیسان جه‌نگه و ئه‌وه‌ی ده‌ڕژێت خوێنه نه‌ك ئاو. بۆیه گه‌وره‌ترین هیوام ئه‌وه‌یه به‌زووترین كات دیالۆگ و دیپلۆماسییه‌ت زاڵ و كارابكرێت”.
فوئاد ئۆكتای جێگری سه‌رۆك كۆماری توركیا، ره‌خنه‌ی توندی له توویتەکەی سه‌رۆكی قوبرسی توركی (باكوور) گرت و رایگه‌یاند “ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئاكنجی، كه وه‌ك سه‌رۆک كۆمار داویه‌تی هه‌ڵوێستێكی بێ زانیاری و ناشاره‌زاییه له مێژوو. له‌و باوه‌ڕه‌دام ئه‌و هه‌ڵوێسته ڕه‌نگدانه‌وه‌ی بیروبۆچوونی قوبرسی توركی نییه. ئه‌م بۆچوونه كه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ره‌وای وڵاته‌كه‌مان به‌هیچ نازانێت له ویژدانی گه‌لی توركی قوبرس‌دا، كه هه‌میشه له‌گه‌ڵ توركیا دڵی لێده‌دات، به خراپ داده‌ندرێت”.
گفتوگۆ و ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ كورده‌كانی سوریا ناكه‌ن(٣)
مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا ئاشكرایكرد، ئه‌و هه‌وڵه‌ى دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا ده‌یدات بۆ نێوه‌ندگیریى نێوان توركیا و هێزه كوردییه‌كان بۆ كۆتاییهێنان بههێرشكردنى سه‌ر خاكى سووریا، ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه.
مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ڕادیۆى (دویچه ڤیله)ى ئه‌ڵمانى ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، گفتوگۆ و رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ كورده‌كانی سووریا ناكه‌ن، تاكه چاره‌سه‌ریش ئه‌وه‌یه چه‌ك فڕێبده‌ن، وتیشی “پێشتر چاره‌سه‌رى سیاسییمان له توركیا تاقیكرده‌وه و بینیمان چى ڕوویدا”.
نەتەوە یەكگرتووەكان: تا ئێستا
زیاتر لە 130 هەزار كەس
ئاوارەبون
نوسینگەی هەماهەنگیی كاروباری مرۆیی سەربە نەتەوە یەكگرتووەكان لە راگەیەندراوێكدا دوایین ئاماری ئاوارەبوونی خەڵكی سڤیلی لە دەستپێكی پەلامارەكانی توركیاوە بۆسەر ڕۆژئاوای كوردستان راگەیاند و ئاماژەی بەوەكردوە، زیاتر لە 130 هەزار كەسی سڤیل لە ناوچەكانی گرێسپی و سەرێ كانی ئاوارەبوون.
نوسینگەكەی سەربە نەتەوە یەكگرتووەكان پێشبینیش دەكات لەچوارچێوەی بەردەوامبونی هێرشە سەربازییەكانی توركیا و هاوپەیمانەكانی، زیاتر لە 400 هەزار كەسی سڤیل پێویستییان بە هاوكاری و پاراستنی بەپەلە هەبێت.
پێشتر بەرێوەبەرێتی خۆسەریی ڕۆژئاوای كوردستان ژمارەی ئاوارەبوونی خەڵكی بە زیاتر لەوەی نەتەوەیەكگرتووەكان ئاشكراكرد و رایگەیاندبوو، زیاتر لە 191 هەزار هاووڵاتی سڤیل لە دەستپێكی هێرشەكانی توركیاوە ئاوارەبوون.
عەشیرەتە عەرەبەكان، 50 هەزار شەڕڤان بۆ یارمەتیدانی هەسەدە كۆدەكەنەوە(٤)
دوای ئەوەی هێزەكانی سووریای دیموكراتیك “هەسەدە” رایگەیاند، چیتر ناتوانێت بەرگری لە شاری منبج بكات، سووپای سوریا هێزی ڕەوانەی دەورووبەری شارەكە كرد، عەشایرە عەرەبەكانی هەرێمی جزیرەش 50 هەزار شەڕڤان بۆ یارمەتیدانی هەسەدە كۆدەكەنەوە.
سەرچاوەكانی هەواڵ لە سووریاوە بڵاویانكردەوە، سوپای سووریا هێزی زیاتری بۆ دەورووبەری منبج ناردووە و سەنگەر و خاڵە سەربازییەكانیان لەناوچەكەدا قایمكردوە.
ئەو هەنگاوەی سوپای سووریا دوای ئەوە دێت، كە هەسەدە رایگەیاند، چیتر ناتوانێت گرنگی بە پاراستنی منبج بدات.
لەلایەكی دیكەوە، ژمارەیەك لە عەشایرە عەرەبەكانی هەرێمی جزیرە بەیاننامەیەكیان بڵاوكردەوە و ئامادەیی خۆیان بۆ بەدەنگەوەچوونی داواكاریی دەرچوون بۆ جەنگ دەربڕی، لەو چوارچێوەیەشدا 50 هەزار شەڕڤان بۆ یارمەتیدانی هێزەكانی سووریای دیموكراتیك دەنێرن.
لەبەیاننامەی عەشایرە عەرەبەكانی هەرێمی جزیرەدا دووپاتكراوەتەوە، لەگەڵ هێزەكانی هەسەدە یەكڕیزدەبن بۆ بەرەنگاربونەوەی “داگیركاریی عوسمانیی بەربەری”.
بێدەنگی رای گشتیی توركیا
بە مانای نیگەرانییە لە هێرش بۆ سەر ڕۆژئاوا
رای زۆرینەی هاووڵاتییانی توركیا لەبارەی هێرشی سوپای توركیا و سوپای سووریای ئازاد بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان، رەتكردنەوەی ئەو هێرشەیە، بەڵام بەهۆی ئەوەی هەر كەسێك جا هەر لایەنێك یان ئایینێك بێت دژی هێرشەكە بێت دەستگیری دەكەن، بۆیە ناوێرین بۆچوونی خۆیان بە ئاشكرا رابگەیەنن.
لە كاتی داگیركردنی عەفریندا، رای گشتیی توركیا پشتگیرییەكی زۆری سوپاكەی خۆیان بوو، بەڵام ئەمجارەیان بە پێچەوانەوە و هاووڵاتیان بێدەنگن.
مامۆستایەكی زانكۆ لە ئیستەنبۆڵ، كە نەیویست ناوی خۆی ئاشكرا بكات، تایبەت بۆ (باس)٥ قسەی كردووه و پێی وایە، توركیا هەڵەیەكی ستراتیژیی گەورەی كردووە و هێرشی بۆ سەر ڕۆژئاوا دەستپێكردووە، چونكە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و كۆمكاری عەرەبی دژایەتیی خۆیان بۆ ئەو هێرشە دەربڕی، ئەمەش زیانی گەورە لە توركیا دەدات.
ئەو مامۆستای زانكۆیە نیگەرانیی خۆی دەربڕی بەوەی سیمای تورك لە دنیادا زۆر ناشیرین بووە، وا دەزانن هەموو توركێك لەگەڵ حكوومەتە بۆ ئەو هێرشە، بۆیە داوا دەكات هەرچی زووە هێرشە ڕابگیرێت و بە ئاشتیانە چارەی بارودۆخەكە بكەن.
ئافرەتێكی تازە دەرچووی زانكۆ لە بەشی یاسا، باس لە بێبەزەیی سوپای سووریای ئازاد دەكات و دەڵێت ئەوە لە كەیەوە سوپای توركیا وای لێ هاتووە لە هێرشدا داعشانە خەڵكی بێ‌تاوان بكوژێت. “سوپای سووریای ئازاد، سوپایەكی دڕندەیە و داعشانە بیر دەكاتەوە، توركیاش بۆیە نانی دەدات و مووچەیان پێ دەدات تا لە شەڕێكی لەو شێوەیە بەشداری بكات. من لێرەوە بە توركیا دەڵێم ئەگەر پشتگیری لە سوپایەكی لەو شێوەیە دەكەن، سەرەتا فێری ئەخلاقیان بكەن و فێریان بكەن مرۆڤبوون چییە”.
ئەو ئاماژەی دا كە كاتێك ڤیدیۆی كوشتنی ٣ گەنجی كوردی بینیوە بە دەستی سوپای سووریای ئازاد، شەرمی لە خۆی كردووە كە ئەو سوپایە شانبەشانی سوپای توركیا دەچن بۆ كوشتنی كوردان.
لەناو جەرگەی ئیستەنبۆڵ لە مەیدانی تەقسیمدا، پیاوێكی تەمەن ٦٠ ساڵ، دەڵێت هیچ چاومان لەسەر ئەوە نییە سوپای توركیا تا چەند پێشڕەوی كردووە، ئێمە چاومان لەوەیە سزای ئابووریی توركیا نەدەن، چونكە ئابووریی توركیا بەرگەی ئەو سزایە ناگرێت و دادەڕووخێت. ژیانی خه‌ڵك تا ئەوپەڕی خراپە و جگە لەوەی كار نییە، ئەوەش كاری هەیە ڕۆژانەكەی بەشی ژیانیان ناكات.
تره‌مپ: له كۆنگرێسه‌وه سزای توند به‌سه‌ر توركیادا بسه‌پێنن(٦ )
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یهێنێت، له‌گه‌ڵ سیناتۆری كۆمارییه‌كان، لیندسی گراهام كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له كۆنگرێسه‌وه سزای توند به‌سه‌ر توركیادا بسه‌پێنن.
تره‌مپ له تویته‌ره‌كه‌ی خۆیه‌وه رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی وڵاته‌كه‌ی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئاماده‌یه و كۆده‌نگییه‌كی ته‌واو له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ش هه‌یه، ته‌نانه‌ت دیموكراته‌كانیش له كۆنگرێس پشتیوانی ده‌كه‌ن.
دووپاتیش له‌وه ده‌كاته‌وه، كه توركیا داوای كردووه ئه‌وه روونه‌دات، كه مه‌به‌ستی ئه‌وه‌بووه سزای به‌سه‌ردا نه‌سه‌پێنرێت.
له كۆتاییشدا تره‌مپ نووسیویه‌تی: “چاوه‌ڕێ بن”، ئه‌وه‌ش به‌و واتایه‌ی كه سه‌پاندنی سزاكان نزیكه.
ئه‌نجام
به هۆی بڕیاری كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا و هێرشی ناڕه‌وای توركیا به هاوكاری سوپای ئازادی سووریای (كه میلیشیایه‌كی توندڕه‌وه) وڵاته ئه‌وروپاییه‌كان، كۆمكاری عه‌ره‌بیش دژی ئه‌و هێرشه‌ن و چه‌ند وڵاتێكی ئه‌وروپی ئه‌ندامی ناتۆ فرۆشتنی چه‌و ته‌قه‌مه‌نیان به توركیا ڕاگرت وه‌ك یه‌كه‌م سزادانی توركیا به هه‌ژمار دێت.
هه‌روه‌ها هه‌ڵاتنی زیندانییه داعشییه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی هه‌سه‌ده، هه‌ڵوێستی توندتری نێوده‌وڵه‌تی بهدوهوه ده‌بێت و ئه‌مه‌ش جیا له‌وه‌ی ئابووری توركیا به‌رگه‌ی ئه‌وه ناگرێ به‌ڵكو ناڕه‌زایی زۆر به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت ئه‌گه‌ر ماوه‌یه‌كی زۆر بخایه‌نێت و نه‌توانێ به‌ته‌واوی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ئامانجیه‌تی كۆنتڕۆڵی بكات، به‌گوێره‌ی به‌رگریه‌كانی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده پێناچێ ئه‌و شه‌ڕه كۆتاییه‌كه‌ی دیار بێت.
پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه به‌و هه‌موو ناڕه‌زایه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و ئابووریه خراپ و روو له خراپتر بوون له ئه‌گه‌ری سه‌رنه‌كه‌وتنی توركیا له‌و شه‌ڕه له‌ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌دا چی رووده‌دات؟
سه‌رچاوه‌كان
١_ http://www.xendan.org/detailnews.aspx?jimare=78764&babet=1&relat=7611
٢_ http://www.nuche.net/?p=144334
٣_ https://www.radionawa.com/ku/all-detail.aspx?jimare=24526
٤_ https://www.radionawa.com/ku/all-detail.aspx?jimare=24533
٥_ http://www.basnews.com/index.php/so/news/middle-east/553210
٦_ https://www.kurdistan24.net/so/news/974a878a-0b65-40d7-900f-16e39b21b0ce