نوچه
سه‌رۆك كۆماری قوبرسی توركی (باكوور)، ئه‌گه‌ر بڵێین ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی، به‌ڵام دیسان جه‌نگه و ئه‌وه‌ی ده‌ڕژێت خوێنه نه‌ك ئاو. به‌رپرسێكی باڵای توركیاش دەڵێت ”ئه‌و هه‌ڵوێسته ڕه‌نگدانه‌وه‌ی بیروبۆچوونی قوبرسی توركی نییه”.
مسته‌فا ئاكنجی سه‌رۆك كۆماری قوبرسی توركی (قوبرسی باكوور)، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبووك رایگه‌یاند “ساڵی 1974 ئێمه‌ش ئه‌گه‌ر گوتبێتمان ئۆپه‌راسیۆنی ئاشتی، به‌ڵام ده‌ره‌نجام هه‌ر جه‌نگ بووه و ئه‌وه‌ی ڕژاوه خوێن بووه. ئه‌مڕۆش ئه‌گه‌ر بڵێین ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی، به‌ڵام دیسان جه‌نگه و ئه‌وه‌ی ده‌ڕژێت خوێنه نه‌ك ئاو. بۆیه گه‌وره‌ترین هیوام ئه‌وه‌یه به‌زووترین كات دیالۆگ و دیپلۆماسییه‌ت زاڵ و كارابكرێت”.
له‌مباره‌یه‌وه فوئاد ئۆكتای جێگری سه‌رۆككۆماری توركیا، ره‌خنه‌ی تووندی له توویتەکەی سه‌رۆكی قوبرسی توركی (باكوور) گرت و گوتی “به‌داخه‌وه، سه‌ركۆنه‌ی هه‌ڵوێستی ئاكنجی ده‌كه‌م له دژی ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتی له دژی رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه/یه‌په‌گه. ئامانجی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئارامی و سه‌قامگیرییه بۆ ناوچه‌كه و ئاكنجی، ئه‌مه‌ی له‌به‌رچاو نه‌گرتووه”.
فوئاد ئۆكتای گوتیشی “ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئاكنجی، كه وه‌ك سه‌رۆک كۆمار داویه‌تی هه‌ڵوێستێكی بێ زانیاری و ناشاره‌زاییه له مێژوو. له‌و باوه‌ڕه‌دام ئه‌و هه‌ڵوێسته ڕه‌نگدانه‌وه‌ی بیروبۆچوونی قوبرسی توركی نییه. ئه‌م بۆچوونه، كه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڕه‌وای وڵاته‌كه‌مان به‌هیچ نازانێت له ویژدانی گه‌لی توركی قوبرس‌دا، كه هه‌میشه له‌گه‌ڵ توركیا دڵی لێده‌دات، به خراپ داده‌ندرێت”.