نوچە-ئاژانسەکان
رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەمڕۆ یەکشەممە،١٣ی ئۆکتۆبەر رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشی پێنج ڕۆژی ڕابردووی سوپای تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، بە لانی کەم ١٣٠ هەزا کەس ئاوارە بوونە.
لە راگەیێندراوی نەتەوەیەکگرتووەکان هاتووە، لە ئێستادا بە هۆی دۆخی جەنگییەوە، نزیکەی ٤ هەزار کەس لە هاووڵاتیان و خەڵکی مەدەنی پیویستییان بە خزمەتگوزاری و یارمەتی مرۆیی بەپەلە هەیە.
هێزەکانی سەر بە سوپای تورکیا، بۆ ماوەی پێنج ڕۆژە بە ڕێگەی ئاسمانی و زەمینی هێرشەکانیان بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان چڕکردۆتەوە.