نوچە-ئاژانسەکان
شای سعودیە، لە سەر هاتنی سوپای ئەمریکا بۆ ئەم وڵاتە ڕەزامەندی دەربڕی.
شای سعودیە و جێگری یەکەمی، ئەم ڕێککەوتنە دەگەڕێنەوە بۆ پەیوەندییە میژووییەکانی ڕیاز و واشنتۆن و شەراکەتی ستراتیژی دوو لایەن.
پێنتاگۆن ڕۆژی هەینی ڕابردوو ڕایگەیاند، کە چەند هەزار کەس لە هێزەکانی خۆیان ڕەوانەی سعودیە دەکەن.
ئەم جموجۆڵە سەربازییە دوای ئەوە دێ، کە هێرش کرایە سەر دامەزراوە نەوتییەکانی سعودیە و زۆریەک لە وڵاتانی جیهان ئێرانیان بە ئەنجامدانی ڕاستەوخۆی ئەم هێرشە تۆمەتبار کرد.