رێککەوتنێک لەنێوان هەولێر و بەغدا، واژوو دەکرێت

0

نوچەنێت

شاندێكی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە، بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێکی گرنگ سەردانی بەغدا دەکات.

میران بەكر، سكرتێری رۆژنامەوانی وەزیری پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان راگەیاند، بڕیارە ئەمڕۆ شاندێكی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كە پێكهاتوون لە وەزیری پێشمەرگە و بریكاری وەزیر و سەرۆكی ئەركانی وەزارەت و ژمارەیەك فەرماندەی باڵا، سەردانی بەغدا بكەن و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای وەزارەتی بەرگریی عێراق كۆ دەبنەوە.

میران بەکردەڵێت، لەو سەردانەدا سێ تەوەری گرنگ گفتوگۆیان لەسەر دەكرێت، ئەوانیش بریتین لە پێكهێنانی خاڵی ئۆپەراسیۆنی هاوبەش كە پێشتر لە نێوان پێشمەرگە و سوپادا بڕیاری لێ درابوو، هەروەها باسی مەترسییەكانی سەر ناوچە كوردستانییەكان دەكرێت، بە تایبەت ئەو بۆشاییەی لە نێوان پێشمەرگە و سوپادا هەیە و خاڵی سێیەمیش باسی مووچە و كێشە هەڵپەسێردراوەكانێ نێوان هەردوو لا دەكرێت.

ناوبراو باسی لەوەش كرد، بڕیارە لەو كۆبوونەوانەی دەكرێن ڕێككەوتنی سەرەتایی لە نێوان هەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و بەرگریی واژۆ بكرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com