نوچە-رادیۆ سەوا
بەرپرسێکی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوای کوردستان، لەبارەی هەڵاتنی دیلەکانی داعش لە گرتووخانەکانی ئەم هەرێمە هۆشداری دەدات.
کەما دەرباز، دەڵێت، لە ئەگەری بەردەوام بوونی شەڕ و هێرشەکانی سوپای تورک، ئەگەری هەڵاتنی ژمارەیەکی زۆرتر لە دیلەکانی داعش هەیە.
بە گوتەی دەرباز، لە ماوەی ڕابردوودا ژمارەیەک لە ئەندامانی داعش کە بە ڕەچەڵەک عێراقی بوونە، توانیویانە لە زیندانەکانی هەسەکە هەڵبێن.
ئەم بەرپرسەی هەرێمی ڕۆژئاوای کوردستان گوتی، داعشە دیلەکان ئەم هەلەیان قۆستۆتەوە و لە هەوڵدان لە زیندانەکان هەڵبێن.
هێزەکانی سووریای دیموکرات رایانگەیاند، ڕۆژی هەینی ڕابردوو پێنج دیلی داعش، خۆیان لە زیندانەکانی ئەم هێزانە دەرباز کردووە. ئەمەش دوای ئەوە دێ، کە ئۆپەراسیۆنی سەربازی تورکیا بۆ سەر هەرێمەکە دەستی پێکردووە.