نوچەنێت
بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان، بانگەوازێکی بڵاوکردەوەو تێیدا داوای چارەسەری بە پەلە دەکات.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٣-١٠-٢٠١٩، بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستان، لە راگەیەندراوێکدا لەبارەی لەشکرکێشییەکانی سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانەوە رایگەیاندوە، بۆردومانەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان، بووەتە هۆی هەڵهاتنی بەشێکی زۆری خێزانەکانی چەکدارانی داعش لە کامپی عەین عیسا.
لە راگەێندراوەکەدا هاتووە، پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە ئاست هێرشەکانی سوپای تورکیا بێدەنگ نەبێت، چونکە ئەگەر فریا نەکەوێت دۆخەکە لە کۆنتڕۆڵ دەردەچێت.