نوچە-گاردیان
وەزیری بەرگری پێشووی ئەمریکا لە لێدوانێکدا، ڕەخنە لە بڕیاری دۆناڵد ترەمپ بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەم وڵاتە لە سووریا دەگرێت.
جەیمز ماتیس، وەزیری بەرگری پێشووی ئەمریکا لە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، رایگەیاند، بڕیاری بەپەلەی سەرۆک ترەمپ بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا، زەمینە بۆ گەڕانەوەی داعش فەراهەم دەکات.
ماتیس بە گاردیانی گوتووە، دۆخی ئێستا ئاڵۆزە. ڕوونە کە کوردەکان خۆیان لەگەڵ دۆخەکە دەگونجێنن. دەبێ چاوەڕوان بین کە ئایا شەڕی داعشیش دەکەن یان نا.
لە بارەی ئەم سیاسەتەی ترەمپ، ماتیس دەڵێت، لە ئێستادا تەنها شتێک کە هەیەتی ئەوەیە، کە لەبارەی بڕیاری سەرۆکی ئەمریکا بێدەنگی هەڵدەبژێرێت.