نوچە-سپۆتنیک
سامح شکری، وەزیری دەرەوەی میسر لەگەڵ شاندێکی کوردی ڕۆژئاوا کۆبووەوە.
ڕیاز درار، سەرۆکی شاندی ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات، وێڕای پشتڕاستکردنەوەی ئەم هەواڵە، رایگەیاند ئەم سەردانە لە سەر داوای فەرمی وەزارەتی دەرەوەی میسر ئەنجام دراوە.
ڕیاز درار، سەرۆکی شاندەکە رایگەیاند، لە هەر هەنگاوێک کە ڕێگە لە بەردەوام بوونی هێرشەکانی سوپای تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا بگرێت پێشوازی دەکەن.
ئەم بەرپرسە کوردە، جەخت دەکاتەوە کە دەرگای گفتوگۆ کراوەیە.
لە لایەکی دیکەوە، وەزارەتی دەرەوەی میسر وێڕای پشتڕاستکرنەوەی هەواڵی ئەم دیدارە، جەختی لە سەر ئیدانەکردنی دەستدرێژیەکانی تورکیا کردۆتەوە.