جانسۆن: ئامادەی نێوانگیرین

0

نوچە-یۆرۆ نیوز

بۆریس جانسۆن،سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت، لەندەن و هاوپەیمانان ئامادەی پشتیوانی لە گفتوگۆکانی ئاگربەستن. بە گوتەی جانسۆن، تورکیا دەبێ بە زووترین کات کۆتایی بەم هێرشانە بهێنێ و لەگەڵ لایەنی کوردی، بکەوێتە دانوستانەوە تاکو دوو لایەنە بگەنە ڕێککەوتنی ئاگربەست. سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، بە رەجەب تەیب ئەردۆغانی گوتووە بەردەوام بوونی ئەم هێرشانە، کارەساتی مرۆیی لێدەکەێتەوە و دەبێتە هۆی لاوازبوونی دەستکەوتەکانی شەڕی دژ بە داعش. جانسۆن ئەوەشی راگەیاند، کە بە روونی پەیاممان ئاراستەی تورکیا کردووە کە لەندەن بە هیچ شێوەیەک پشتگیری ئەم هێرشانە ناکات. پێشتریش ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپا، هۆشدارییان داوەتە ئەنقەرە کە ئەم هێرشانە سزای بەدواوە دەبێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com