نوچە-دویچەلە
وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، ئەم وڵاتە پێشنیاری سەرۆکی ئەمریکای بۆ نێوانگیری لە نێوان ئەنقەرە و هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕەتکردۆتەوە.
مەولود چاوش ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا جەخت دەکاتەوە کە وڵاتەکەی لە شەڕی “دژە تیرۆردایە” و هەڕەشەکانی ئەمریکا بۆ وێرانکردنی ئابوری تورکیا، هیچ کات جێبەجی نابێت و لە توانای ئەمریکادا نییە.
وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵیت، تەنها ئەو کاتەی لە گەڵ کورد گفتوگۆ دەکەن کە ئامادە بن چەکەکانیان دابنێن.
چآوش ئۆغڵو گوتی، تەنها کارێک کە ئەمریکا دەتوانێ ئەنجامی بدات، ئەوەیە کە هێزە چەکدارەکانی لە ناوچەکە بکشێنێتەوە.