نوچە-ئیرنا
باڵیۆزی پێشووی بەریتانیا لە دیمەشق، ئەمریکا بە هەوڵدان بۆ دابەشکردنی خاکی سووریا تۆمەتبار دەکات.
پیتەر فرود، باڵیۆزی پێشووی بەریتانیا لە سووریا دەڵێت، ئەمریکا بە ڕێگەی دنەدانی کوردەکان، هەوڵی لاوازکردنی سووریا و رژێمی سیاسیی ئەم وڵاتە دەدات.
فرود بە ئاژانسی هەواڵی ئێرانی ئیرنای گوتووە، تورکیا بە رواڵەت بە بیانووی پاراستنی سنوورەکانی سوریا و تورکیا، دەیەوێ رژێمی سووریا لاواز بکات.
فرود کە ساڵاکەنی ٢٠٠٣ بۆ ٢٠٠٦ باڵیۆزی وەڵاتەی لە سوریا بووە، ئەمریکا بە هۆکاری سەرەکی ئاڵۆزییەکانی ئێستای سووریا تۆمەتبار دەکات و گوتوویەتی، هەڵەی سەرەکی ئەمریکا ئەوە بوو لە دوای تێکشکانی داعش، لە باکوری سووریا مایەوە.