ئێران: دانوستان دەکەین

0

نوچە-ئاژانسەکان

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە چاوپێکەوتن لەگەڵ ئاژانسی دەنگ و ڕەنگی ئێران، ئامادەیی تارانی بۆ ئەنجامدانی دانوستانی ڕاستەوخۆی لەگەڵ سعودیە خستەڕوو.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئامادەین بە بێ بەشداری هیچ لایەن و نێوانگیرێک، ڕاستەوخۆ لەگەڵ سعودیە بکەوینە دانوستان و گفتوگۆوە.

بە گوتەی ئەم بەرپرسەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، تاران ئامادەیە هەوڵی رەوینەی نیگەرانییەکان بدات، بەڵام ڕێگە بە لایەنی سێهەم نادات کە دەستوەردان لە کاروباری ناوچەکە بکات.

ئەم دیبلۆماتکارەتی ئێران دەڵێت، کۆماری ئیسلامی ئامادەیە لەگەڵ هەموو وڵاتانی  ناوچە دانوستان ئەنجام  بدات و بەردەوامیش جەختمان لە سەر ئەم خاڵە کردۆتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com