سەدهەزار هاوڵاتی رۆژئاوای کوردستان، ئاوارەبوون

0

نوچەنێت

بەپێی زانیارییەکانی هەسەدە، لە دوو رۆژی ربردوودا ٧٥چەکداری تورکیا و گروپە هاوکارەکانیان کوژراون.

لە رۆژی ٩-١٠-٢٠١٩، دوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەسەر سنور،هێرشی سوپای تورکیا بۆسەر رۆژئاوای کوردستان دەستیپێکرد.

میدیای سەربە هەسەدە بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی شەڕ و هێرشی دوو رۆژی رابردووی تورکیا و گروپە توندڕەوەکانی هاوکاری تورکیا، ٧٥ چەکداریان کوژراون و ١٩ بەدیل گیرا و و نۆ تانکیان تێکشکێنراون.

وێڕای نابەرابەری لە ژمارەی سەرباز و چەک و تەقەمەنی جەنگ، ماوەی پێنج رۆژە شەڕ بەردەوامە، تا ئێستا سوپای تورکیا نەیانتوانیوە بڕۆنە ناو هیچ شارێکی رۆژئاوای کوردستان.

بەپێی ناوەندی مافەکانی مرۆڤ، تا ئێستا ١٠٠ هەزار هاووڵاتیی سڤیل ئاوارە بوون و ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێ هێشتووەو هەروەها لە ئەنجامی بۆردوومانی فڕۆکەکانی تورکیا دەیان هاوڵاتی سڤیل کوژراو و برینداربوون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com