نوچه
رێدوور خه‌لیل، به‌رپرسی گشتی په‌یوه‌ندییه‌كانی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات “هه‌سه‌ده” له‌باره‌ی هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان دووپاتی كرده‌وه، تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێكی كرده‌یی نێوده‌وڵه‌تی بۆ وه‌ستاندنی هێرشی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان به‌دی نه‌كراوه و ئه‌وه‌ی هه‌بووه، ته‌نیا هه‌ڵویستی سیاسیی وڵاتان بووه.
خه‌لیل له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا دووپاتی كرده‌وه، له‌كاتێكدا هه‌زاران چه‌كداری زیندانیكراوی داعشمان له گرتووخانه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان كۆنترۆڵ كردووه و تا ئێستا ئه‌و ئه‌ركه قورسه له ئه‌وله‌ویاتی كاره‌كانمان بووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی هیچ هه‌نگاوێك به ئاراسته‌ی وه‌ستاندنی هێرشه‌كانی توركیا نەنرێت، ئه‌وا پێشینه‌ی ئه‌ركه‌كه‌مان ده‌گۆڕین، چونكه پارێزگاریكردن له گه‌له‌كه‌مان له هه‌موو شتێك گرنگتره.
رێدوور خه‌لیل ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هێرشه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان، ترس و نیگه‌رانی زۆری لای خه‌ڵكی سڤیل دروست كردووه، چونكه سوپای توركیا كۆمه‌ڵكوژی ده‌رهه‌ق به خه‌ڵكی سڤیلی كورد له ڕۆژئاوای كوردستان ئه‌نجام ده‌دات، بۆیه ناچارین به هه‌موو توانایه‌ك به‌رگری له گه‌له‌كه‌مان بكه‌ین، له‌و پێناوه‌شدا پارێزگاری له یه‌كڕیزی خۆمان ده‌كه‌ین.
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌سه‌ده جه‌ختی كرده‌وه، توركیا بڕیاری ده‌ستپێكردنی ئه‌و جه‌نگه‌ی داوه، به‌ڵام ناتوانێت بڕیاری كۆتاییپێهێنانی بدات.
له‌باره‌ی زیانه گیانییه‌كانی شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده رێدوور خه‌لیل گوتی “تا ئێستا 45 شه‌ڕڤان له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی توركیا و گروپه میلیشیاكان شه‌هید بوونه و نزیكه‌ی 155 شه‌ڕڤانی دیكه‌ش بریندار بوونه”.
خه‌لیل سوپاسی هه‌ڵوێستی كۆمكاری عه‌ره‌بی به گشتی و عه‌ره‌بستانی سعوودیه و ئیمارات و هه‌موو ئه‌و وڵاته عه‌ره‌بییانه‌ی كرد، كه له كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی كۆمكاری عه‌ره‌بی، كه ئه‌مڕۆ له شاری قاهیره به‌ڕێوه‌چوو، هێرشی توركیایان بۆ سه‌ر باكووری سووریا شه‌رمه‌زار كرد.
هاوكات سوپاسی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا به گشتی و فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا به تایبه‌ت كرد، كه به توندی هێرشی توركیا ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه و شه‌رمه‌زاری ده‌كه‌ن.