هه‌سه‌ده‌ ژماره‌ی ئه‌و شەڕڤانانەی گیانیان لەدەستداوە ئاشكرا ده‌كات

0

نوچه‌

هێزەکانی سووریای دیموکرات، هەسەدە، بڵاویکردەوە، لەماوەی پێنج ڕۆژی جەنگدا، 76 شەڕڤانیان گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی هەسەدە، لە دوێنێ شەممەوە، 31 شەڕڤان گیانیان لەدەستداوە و بەمەش کۆی ئەو شەڕڤانانەی گیانیان لەدەستداوە بۆ 76 کەس بەرزبووەتەوە.

ماوەی پێنج ڕۆژە هێرشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەستی پێکردووە و بەهۆیەوە 120 هەزار کەس ئاوارەبوون و دەیان کەس شەهید و برینداربوون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com