نوچه
توركیا وه‌ڵامی لێدوانه‌كانی ئه‌مینداری گشتیی كۆمكاری عه‌ره‌بی ده‌داته‌وه و ئه‌و هه‌ڵوێست و لێدوانانه به هاوبه‌شیكردنی تاوانه تیرۆریستییه‌كان و ناپاكی ناو ده‌بات.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا هه‌ڵوێستی ئه‌حمه‌د ئه‌بولغه‌یت، ئه‌مینداری گشتیی كۆمكاری عه‌ره‌بی به ناپاكی تاوانی تیرۆریستی به‌راوردكرد و دووپاتی كرده‌وه، “ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ئه‌مینداری گشتیی كۆمكاری عه‌ره‌بی ئاراسته‌ی وڵاته‌كه‌مانی كردووه، مانای هاوبه‌شیكردنه بۆ تاوانه تیرۆریستییه‌كان و ناپاكیكردنه له جیهانی عه‌ره‌بی”.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ (شه‌ممه ١٢-١٠-٢٠١٩)، كۆمكاری عه‌ره‌بیش له شاری قاهیره، كه تایبه‌ت به هێرشی توركیا بۆ سه‌ر باكووری سووریا “ڕۆژئاوای كوردستان” به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌نجوومه‌نی كۆمكار له راگه‌یه‌ندراوێكدا دووپاتیكرده‌وه، له‌سه‌ر دژایه‌تیكردنی توركیا گه‌یشتوونه‌ته ڕێككه‌وتن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕیاریانداوه، به زووترین كات رێككاری پێویست له دژی توركیا بگرنه‌به‌ر، سه‌ره‌تاش به پچڕاندنی په‌یوه‌ندی دیپلۆماسی و هاوكاری سه‌ربازیی و پێداچوونه‌وه بۆ ئاستی په‌یوه‌ندییه ئابووری، گه‌شتیاری و ڕۆشنبیرییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره ده‌ست پێده‌كه‌ن.