كۆمكاری عه‌ره‌بی: تورکیا دەیەوێت دیموگرافیای سوریا بگۆڕێت

0

نوچه‌: ئاژانسه‌كان

سکرتێری کۆمکاری عەرەبی لە میانی کۆبوونەوەی کۆمکاری عەرەبی لەبارەی دۆخی سووریا گوتی، تورکیا دەیەوێت ناوچەکە داگیر بکات و دیموگرافیای سووریا بگۆڕێت.

ئەحمەد ئەبول غەیس، سکرتێری کۆمکاری عەرەبی رایگەیاند: کورد و عەرەب بۆ ئێمە وەک یەکەن و دەمانەوێت هەردووکیان بپارێزین. ئاماژە بەوەشدا، بەداخەوە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هیچ کاردانەوەیەکی بۆ داگیرکارییەکانی تورکیا نەبووە کە دەبێتە هۆی ئاوارەبوونی نزیکەی 300 هەزار کەس.

لای خۆیەوە، نوێنەری میسر لە کۆمکاری عەرەبی رایگەیاند، کارەکەی تورکیا دوژمنکارانەیە و وەکو داگیرکردنی وڵاتێکی عەرەبی سەیری دەکەین. راشیگەیاند، تورکیا پشتیوانی لە تیرۆر کردووە و لە داگیرکردنی سووریا و سەرهەڵدانەوەی گروپە تیرۆرستییەکان بەرپرسیارە.

وەزیری دەرەوەی ئوردن، ئیدانەی هێرشەکەی تورکیای کرد و داوای کرد چارەسەرێکی سیاسیی بدۆزرێتەوە. هۆشدارییشدا، بەهۆی هێرشەکانی تورکیا، کارەساتی مرۆیی دروست دەبێت و دەبێتەهۆی دووبارە سەرهەڵدانەوەی گروپە تیرۆرستییەکان.

لای خۆیەوە نوێنەری سعوودییە گوتی، کارەکەی تورکیا دەستدرێژییە بۆ سەر یاسا نێودەوڵەتییەکان و سەروەری سوریا دەشێوێنێت. ئاماژەی بەوەشدا، سعودییە پاڵپشتی لە یەکپارچەیی خاکی سووریا دەکات و دەبێت پێکەوە بۆ پاراستنی ئاسایشی سووریا کار بکەین.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com