خۆپیشاندانێکی گەورە لە هەولێر دەستیپێکرد

0

نوچەنێت

بەشێکی زۆر لە لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی جەماورێکی زۆر لە خەڵکی هەولێر، لەبەردەم بینای نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر کۆبوونەوە و داوای ڕاگرتنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەکات.

بڕیارە ئەمڕۆ وەک(ڕۆژی پشتیوانی لە ڕۆژئاوای کوردستان) لەسەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، خۆپیشاندان و گردبوونەوەی ناڕەزایی رێکبخرێت.

ئەمڕۆ شەممە ١٢-١٠-٢٠١٩، خۆپیشاندێکی گەورە کە لە ئاستێکی بەرفراوان و لەلایەن لیژنەیەک لە لایەنەسیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئیدانەکردنی هێرشی ترکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان، کۆبوونەوە.

دروشمەکانیان، داواکردنە لە نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجوومەنی ئاسایش و یەکێتیی ئەورووپا و سەرجەم کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، ئەرکی خۆیان بەجێ بگەیەنن و گوشار بخەنە سەر تورکیا بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com