واشنتۆن گوشارەکانی سەر ئەنقەرە تووندتر دەکات

0

نوچە-ئاژانسەکان

ئەمریکا  جەخت دەکاتەوە، کە ئامادەیە سزای قورس بە سەر تورکیادا بسەپێنیت.

وەک کاردانەوە بەرامبەر بەم هەڕەشەیەی واشنتۆن، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، ئامادە نییە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان ڕابگرێت.

وەزیری خەزێنەداری ئەمریکا دەڵێت، ئەگەر تورکیا لە هێرشەکانی بەردەوام بێت، سزای قورس دەخەنە سەر ئەم وڵاتە.

مارک سپێر، سەرۆکی پنتاگۆن جەخت دەکاتەوە کە بەردەوام بوونی هێرشەکانی تورکیا دەرهاویشتەی نەرێنی و کارەساتی مرۆیی بە دواوە دەبێت.

ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە، کە هێزەکانی ئەمریکا کە لە نزیک شاری کۆبانێ جێگیر کراون. کراونەتە ئامانجی هێرشەکانی تورکیا.

تورکیا ڕەتی کردۆتەوە، ئەم کردنە ئامانجەی هێزەکانی ئەمریکا مەبەستی تایبەتی لە پشت بێت.

سەرۆکی ئەمریکا، ویستی وڵاتەکەی بۆ ئەنجامدانی دانوستاندن لە نێوان تورکیا و هێزە کوردییەکانی ڕۆژئاوا خستۆتەڕوو.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com