نوچەنێت
ئۆتۆمۆبیلێکی بۆمبڕێژکراو لە شاری حەسەکە تەقییەوە. بەم هۆیە مەترسی بەربوونی هەزاران زیندانی داعش هەیە.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ١٢-١٠-٢٠١٩، گوته‌بێژی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) رایگه‌یاند”ئۆتۆمۆبێلێكی بۆمبڕێژكراو له نزیك گرتوخانه‌ی ناوه‌ندی گه‌ڕه‌كی گوێرانی شاری حه‌سه‌كه، ته‌قیوه‌ته‌وه كه ئه‌ندامانی زیندانیکراوی رێكخراوی داعشی تێدایه”.
لەکاتی دەستپێکردنی هێرشەکانی تورکیاوە بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان، ئەوە دووەمین تەقینەوەیە روودەدات. ڕۆژی ڕابردوو له شاری قامیشلۆ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا کە به‌و هۆیه‌وه ٦ هاووڵاتی سڤیل گیانیان له ده‌ستدا. داعش به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ی گرته ئه‌ستۆ.
مسته‌فا بالی، گوته‌بێژه‌كی هه‌سه‌ده ده‌ڵێت، له كاتی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا ته‌قه‌یه‌كی زۆر له ده‌ورووبه‌ری زیندانه‌كه كراوه، كه هه‌زاران ئه‌ندامی مه‌ترسیداری داعشی تێدایه.