ماکرۆن داوای ڕاگرتنی هێرشەکانی تورکیا دەکات

0

نوچەنێت

کۆشکی ئێلیزێ، داوای وەستاندنی هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان، دەکات.

کۆشکی سەرۆکایەتیی فەرەنسا ( ئێلیزی)، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە تییدا هاتووە”ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی ئەو وڵاتە بە تەلەفۆن گفتوگۆی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا کردووە”.

بەپێی بەیاننامەکە، ئیمانوێل ماکرۆن لە پەیوەندییەکەدا، جەختی لەسەر پێویستی وەستاندنی هێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان کردووەتەوە.

کۆشکی ئێلیزێ هەروەها رایگەیاندووە، ماکرۆن و ترەمپ ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی پەیوەندییەکانیان بە پتەوی لەبارەی هێرشەکەوە بەردەوام بێت و لە ڕۆژانی داهاتوودا، هەماهەنگی ئەم دوو وڵاتەچڕتر دەبێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com