نوچەنێت
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا رایگەیاند، هێزەکانیان لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا رووبەرووی بۆردومانەکانی تورکیا بوونەتەوە.
رۆژی رابردوو، ١١-١٠-٢٠١٩، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا دەڵێت، هێزەئەمریکییەکان رووبەرووی بۆردومانی سوپای تورکیا بوونەتەوە. تورکیا ئەمە رەتدەکاتەوە.
بروك دیوالت، گوته‌بێژی پنتاگۆن سەبارەت بەم دۆخە گوتی “ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له دووری چه‌ند سه‌د مه‌ترێك له هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا روویدا، كه ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی رێوشوێنه ئه‌منییه‌كان ده‌یانگرێته‌وه، له كاتێكدا توركه‌كان ده‌زانن هێزی ئه‌مه‌ریكی له‌و ناوچه‌یه‌ن”.
گوته‌بێژه‌كه‌ی پنتاگۆن هەروەها ده‌ڵێت” هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوتووە. هەروەها هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له كۆبانێ نه‌كشاونه‌ته‌وه”.
هاوکات ئەمریکا داوا له توركیا ده‌كات “خۆی له‌و ره‌فتارانه دووربخاته‌وه كه ده‌بنه هۆی جوڵه و په‌رچه‌كرداری خێرای هێزه‌كانمان”.