نوچە-یۆرۆ نیوز
مایک پۆمپیۆ، سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا هۆشداری دەداتە ئێران.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە تویتێکدا هۆشداری دەداتە ئێران و دەڵێت، ئەگەر تاران ئامادە نەبێ رەفتاری خۆی بگۆڕێت و وەکو دەوڵەتێکی ئاسایی بجووڵێتەوە، ئابورییکەی وێران دەکەین.
پۆمپیۆ بە ئاماژەدان بە ناردنی سێ هەزار سەربازی نوێ بۆ سعودیە، جەخت دەکاتەوە ناردنی ئەم هێزە نوێیە تەنها لایەنی بەرگریکارانەی هەیە.
سەرۆکی دەزگای دیپلۆماسی ئەمریکا، هەروەها جەخت دەکاتە سەر بەرەنگاربوونەوەی ئێران لە ناوچەکە.