نوچە-سپۆتنیک
شاندێکی سەربازی ڕوسیا، گەیشتە حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان.
ئاژانسی هەواڵی سپۆتنیکی ڕوسیا ئاشكرای دەکات، کە شاندێکی سەربازی روسیا گەیشتە حەسەکە و هاوکات لە گەڵ هاتنی ئەم شاندە، وەفدێکی کوردی گەیشتۆتە دیمەشق.
سپۆتنیک لە شیکارییەکدا نوسیویەتی، پێدەچێ ئەمانج لە سەردانەکەی شاندی ڕوسی بۆ سوریا، سازدانی دانوستان و نێوانگیریکردن بێت لە نێوان سوپای سوریا و هێزەکانی سوریای دیموکرات.
ئەمە لە کاتێکدایە، کە ئۆپەراسیۆن بۆ سەر شەڕڤانانی کوردی ڕۆژئاوا بەردەوامە.