نوچە-بی بی سی
رێکخرای نەتەوەیەکگرتووەکان، یەکەم ڕاپۆرتی خۆی لەبارەی ئاوارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بڵاو کردەوە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە، لە ئەنجامی هێرشی چەند ڕۆژی ڕابردووی سوپای تورک بۆ سەر ناوچەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەس لە دانیشتوانی ئەم ناوچانە ئاوارە بوونە.
نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، زۆربەی ئاوارەکان لە شارەکانی تەل تەمەر و حەسەکە جێگیر بوونە.
سوپای تورکیا، هێرشەکانی خۆی بۆ سەر ڕۆژئاوا لە ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوەوە دەستپێکردووە.ئەم هێرشانە هاوکات بوو لە گەڵ بڕیارێکی سەرۆکی ئەمریکا بۆ کشانەوەی هێزەکانیان لەم ناوچانە.
زۆریەک لە وڵاتانی ئەوروپی و دامەزراوە نێودەوڵەتیەکان، ئیدانەی ئەم هێرشانەیان کردووەو و لە بارەی دەرهایشتە مرۆییەکانی هۆشدارییان داوەتە ئەنقەرە.
رێکخراوەکانی لایەنگری مافەکانی مرۆڤ دەڵێن، تاکو ئێستا ١١ کە س لە خەڵکی مەدەنەی ناوچەکە بوونەتە قوربانی.