نوچه
دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئامادەیی خۆی بۆ بە هانا چوونی ئاوارە و لێقەوماوانی رۆژئاوای کوردستان دەربڕی و داوا لە سەرجەم کوردستانیان و رێکخراو و دەزگا جیهانییەکان دەکات، هاوکارییەکانیان پێشکەش بکەن.
لە راگەیەندراوێکی دەزگای خێرخوازی بارزانی دا هاتووە “بارودۆخی رۆژئاوای كوردستان له ره‌وشێكی مرۆیی ناله‌بار و خراپدایه، هه‌زاران مرۆڤی بێگوناح له ژن و منداڵ مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانییان هه‌یه و به‌و هۆیه‌شه‌وه ماڵ و حاڵیان به‌جێهێشتووه و ئاواره‌بوون”.
دەزگای خێرخوازی بارزانی روونیکردووەتەوە “له كاتێكدا هیوادارین هه‌رچی زووه كۆتایی به‌شه‌ڕ و ماڵوێرانی بێت، هاوكات رایده‌گه‌ێنین ئاماده‌یی ته‌واومان هه‌یه بۆ به هاناوه چوونی خه‌ڵكی سڤیلی رۆژئاوای كوردستان و داوا له له‌سه‌رجه‌م كوردستانییان، رێكخراو و ده‌زگا مرۆییه جیهانیه‌كان ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ك چۆن له رابردوودا له رێگه‌ی (ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی)یه‌وه هاوكاریتان پێشكه‌شی خه‌ڵكی ئاواره و په‌نابه‌ر كرووه، به هه‌مان شێوه پاڵپشتمان بن بۆ ئه‌وه‌ی به هانای خه‌ڵكی سڤیلی رۆژئاوای كوردستانه‌وه بچین و مهینهتیهكانییان كه‌مبكه‌ینه‌وه”.
دەزگاکە هاوكات دا‌و له ده‌سه‌ڵاتی رۆژئاوای كوردستان ده‌كات، رێخۆشكه‌ربن و ئاسانكاری ته‌واو بۆ تیمه‌كانی ده‌زگا بكه‌ن بۆ گه‌یاندنی هاوكارییه‌كان.